پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی دهۆك خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری هه‌شت یانه ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كاندا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 / 1 / 2019 چوار یاری ئه‌نجام دران و تێیداو له یه‌كه‌م یاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی كاره‌با له‌به‌رامبه‌ر نه‌فت جنوب توشی شكست هاتن و هه‌روه‌ك شورته‌ش له زاخۆی برده‌وه.
هه‌رچی نه‌فت بوو توانی به جیاوازی 25 سكۆر له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی مینا بباته‌وه و دواجاریش یانه‌ی دهۆكی میوانداری خوله‌كه له‌به‌رامبه‌ر ته‌زامن توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
كاره‌با × نه‌فت جنوب 66 - 79
زاخۆ × شوڕته 69 - 79
مینا × نه‌فت 50 - 75
دهۆك × ته‌زامن 77 - 63