پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ئینتەرمیلان یاری لوتكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ناپۆلی بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی كرد .
لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 14 لوكاكۆ گۆڵی یەكەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆماركرد و هەمان یاریزان لە خولەكی 33 گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەر زیادكرد . لە خولەكی 39 میلیك گۆڵێكی بۆ ناپۆلی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 62 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەر تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئینتەرمیلان بووە 45 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە گەڵ یۆڤانتۆس لە پلەی یەكەمدایە .