پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش چوار ڕۆژ له ململانێی تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز ، به‌حری ، ده‌غاره و جه‌یش ) له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دا كه یاریه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام درا سه‌رئه‌نجام و له‌م قۆناغه‌دا و به بردنه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی تیپی باله‌ی یانه‌ی غاز توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش بۆ یانه‌ی به‌حری هاوشاری بوو ، هه‌رچی تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌غاره بوو توانی سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌كان مسۆگه‌ر بكات و به پله‌ی سێهه‌م خۆی گه‌یانده خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
ئه‌مه‌و یانه‌ی جه‌یش نه‌یتوانی بگاته ئه‌و قۆناغه و ماڵ ئاوای له یارییه‌كانی خولی بژارده كرد ، هه‌رچی ڕیزبه‌ندی تیپه‌كانه به‌م شێوه‌یه‌یه به خاڵ .
غاز 17 خاڵ
به‌حری 15 خاڵ
ده‌غاره 11 خاڵ
جه‌یش 10 خاڵ
سه‌ناعه 0 خاڵ - قۆناغی دووه‌م به‌شداری نه‌كرد