ته‌ندروستی -
ئاشكرایه به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له نه‌خۆشییه زۆر بڵاو و درێژخایه‌نه‌كان له جیهاندا له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سی توشبوو به‌م حاڵه‌ته پێویسته ئاگاداری جۆری خۆراك و سیستمی ژیانی بێت.
خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و ڕیشاڵه‌كان یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیدا پێویسته نه‌خۆش هه‌فتانه 150 خوله‌ك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چالاكی جه‌سته‌ی هه‌بێت واته وه‌رزش بكات.
ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی تیایدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه" سێ‌و و مۆز و توتڕك " باشترین میوه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه.
سێ‌و یه‌كێكه له باشترین سه‌رچاوه‌كانی مادده‌ی كیرسیتین و جۆرێكی فلاڤینیۆیده و مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره و توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی هه‌یه.
مۆز به پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده و خواردنی دوو مۆز له ڕۆژێكدا به ڕێژه‌ی %10 په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
هاوكات میوه‌ی توتڕك ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئه‌نسۆسیانین كه جۆرێكی فلاڤینۆیده‌كانه و كاتێك له‌ش به بڕی پێویست ئه‌م مادده‌یه‌ی ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه فشاری خوێن به ڕێژه‌ی %8 داده‌به‌زێت.