پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌دات .
یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( به‌حری ، غاز ، جه‌یش ، ده‌غاره و سه‌ناعه ) ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی 3 / 1 / 2019 یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراو به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا و له كۆتایش حه‌وت تیپ له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه ده‌گه‌نه قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه .