پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپه به‌هێزه‌كه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق توانی دووباره خۆی نمایش بكات له پاڵه‌وانێتی جامی یانه‌كانی عێراق كه یانزه یانه تێیدا به‌شدار بوون و دوایی چه‌ندین یاری به‌هێز له حه‌وت جه‌وله‌ی سویسری دا توانیان جامی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به ئاستێكی به‌رز و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو بینران و دوایی حه‌وت یاری توانیان شه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به ئاست و ئه‌نجام توانی له كێبڕكێیه‌كی به‌هێزدا بێت و دوایی حه‌وت یاری توانیمان شه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین كه ته‌نیا له یه‌ك یاری دا و زۆر به زه‌حمه‌ت ئه‌نجامه‌كه‌مان له‌ده‌ست دا .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كه‌یان له كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاست به‌رز پێك هاتووه و توانیان دووباره له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كانی عێراق دا ئه‌نجامی كاریگه‌ر و به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له ستافی مه‌شقی و یاریزانان كرد كه دوایی دابڕانی تیپه‌كه‌یان بۆ زیاتر له دوو ساڵ دووباره خۆیان سه‌لماندوو له لوتكه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه بینران به به‌ده‌ست هێنانی جامی دووه‌م و ئه‌و جامه‌شی پێشكه‌ش به یانه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌و ئه‌نجامه گرنگه .
جێگه‌ی باسه تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی ئیتیسالاَت به 13 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 12 خاڵ له پله‌ی دووه‌م و پله‌ی سێهه‌میش بۆ تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی خانزادی هه‌ولێر بوو به 11 خاڵ .
له كۆتایش خه‌لاَته‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی شه‌تڕه‌نجی عێراق پێشكه‌ش به یانه‌كان و یاریزانانی به‌شدار كران .