پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی تۆتنهام لە یەكەم رۆژی بۆكسن دەی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە برایتۆنی بردەوە .
لە هەفتەی 19ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام لە یاریگای وایت هار لین میوانداری برایتۆنی كرد .
لە خولەكی 37 ئادەم ویستەر گۆڵێكی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 53 هاری كین گۆڵی بەرامبەری بۆ تۆتنهام تۆماركردەوەو لەخولەكی 72 شدا دەیلی ئالی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگیان دەستبەركرد .
بەو ئەنجامە خاڵەكانی تۆتنهام بووە 29 خاڵ و بە كاتی لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی دایە .