پێشمهرگه سپۆرت -
محەمەد سەڵاحی مێسری سەركردایەتی یانەی لیڤەرپوڵی كرد بۆ بردنەوە لە یانەی واتفۆرد .
لە یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی واتفۆردی كرد . لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 38 محەمەد سەڵاح گۆڵی یەكەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 90 سەڵاح گۆڵی دووەم ی خۆی ویانەكەی تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی بە لیڤەرپوڵ بەخشی .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە 49 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی دایە وواتفۆردیش لە كۆتا پلەی ریزبەندی دایە .