ته‌ندروستی -
گۆڤاری "Elle"ئه‌ڵمانی بابه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاردی سێ‌و بڵاوكردۆته‌وه و به كلیلی له‌شجوانی وه‌سفی كردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستكردن به تێری زیاد ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌به‌ر هه‌بوونی بڕێكی زۆر له ڕیشاڵی خۆراكی له‌ناویدا.
100 گرام له ئاردی سێ‌و نزیكه‌ی 13 گرام ڕیبشاڵی خۆراكی تیادایه به به‌راورد به 2.8 گرام به ئاردی گه‌نمی ئاسایی.
ئه‌م گۆڤاره كه تایبه‌ته به هه‌واڵی ته‌ندروستی و جوانكاری و له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه ئاردی سێ‌و ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت و ئاستی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات.
ئاردی سێ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا و ڤیتامینه گرنگه‌كانی له‌ش وه‌ك ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و مادده‌ی په‌كتین ی تیادایه كه هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات سك له ئاوسان ده‌پارێزێت"