سەردێری هەواڵ
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ چالاكی‌ ده‌بێت - بێچووه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان به‌شدارن خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتایی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان - پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ هه‌ندرێن ده‌كات خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق هه‌واڵ- وێنه‌ : پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه‌ - بۆ ئه‌نجامه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێیه‌ خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ ئاسیا هه‌واڵ - وێنه‌ :قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشكه‌ش كران خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد

‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بە بردنەوە شاد بوەوە




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ئارسیناڵ پاش 10 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد و لە یانەی وێستهام یونایتدی بردەوە .

لە كۆتا یاری هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئارسیناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی وێستهام یونایتد بوەوە ، لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 38 خاوەن یاریگا تاكە گۆڵی خۆیان لە رێگەی ئۆگبۆناوە تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات .

تایمی دووەم ئارسیناڵ بە بەهێزی گەڕایەوە توانی سێ گۆڵ تۆماربكات ،  لەخولەكی 60 مارتێنلی گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و دوای شەش خولەك نیكۆلاس پیپی گۆڵی دووەمی بۆ ئارسیناڵ زیادكرد و لە خولەكی 69شدا ئۆبامیانگ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی گەنەرز كۆتایی هات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئارسیناڵ بووە 22 خاڵ ولە  پلەی نۆیەمدایە و وێستهامیش 16 خاڵی و لە پلەی 16 هەمدایە.



PM:03:21:10/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌