پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی هۆتێل داوا پاڵه‌وانێتی كۆتایی قۆناغی دووه‌می شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتیه‌كه‌مان درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 / 12 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی دووه‌م له هۆڵی هۆتێل داوای شاری سلێمانی ده‌ست پێبكه‌ین .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زیاتر له 25 یاریزان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراقه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن كه كێبڕكێكانی به شێوه‌ی سویسری و به نۆجه‌وله و 1,5 كاتژمێر و به زیاتكردنی 30 چركه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا به‌ڕێوه ده‌چن و له كۆتایش پێنج یاریزانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی كه بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه له ساڵی ئاینده ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی تێیدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت .