پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان به هاوكاری لقی دهۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 5 / 12 / 2019 ده‌ست پێبكات و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دوانزه یانه‌ی كوردستان كێبڕكێی نازناوه‌كه‌ی بكه‌ن ، ئه‌مه‌و یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان بڕیاری داوه به به‌شداریكردنی پیشه‌گه‌رێك بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كان و له كۆتایشدا دوو یانه‌ی كۆتا ڕیزبه‌ندی داده‌به‌زنه ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان .
دواجار بڕیاره تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی ( سلێمانی ، ئاشتی ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد ، دهۆك ، هه‌ڵه‌بجه ، برایه‌تی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، سۆلاڤ ، به‌ختیاری ، نه‌ورۆز ، كۆیه ) به‌شداری له خوله‌كه بكه‌ن .