پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به به‌شداری سیانزه تیپی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م شه‌ش یاری ئه‌نجام دران و یانه‌ی خاك-یش چاوه‌ڕوان بوو .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا و یاری نێوان یانه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و شه‌قلاَوه به سودی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به كۆتاهات به 3-1 گۆڵ و هه‌روه‌ك هه‌ڵۆ و ئاڵتون كۆپریش به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و یانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر بوونه میوانی یانه‌ی ئاسۆ و دواجار ئه‌و یاریه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات و هه‌رچی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بوو له یاریگه‌ی خۆیدا و پاش یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام توانی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سه‌ید سادق بباته‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی خانه‌قین له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی كۆیه كردوو ، كۆیه‌ی میوان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
دوا یاری هه‌فته‌كه‌ش له نێوان یانه‌كانی ڕزگاری و ئاكرێ ئه‌نجام دراو یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه .