پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/11/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- له یاری نێوان زێره‌ڤانی و ئاڵا له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی جنێودان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌م ناوانه‌ی خوراه‌وه له یانه‌ی ئاڵا، بڕیاردرا به:
• راگرتنی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی لاوانی یانه‌ی ئاڵا (هاوڕێ جه‌وهه‌ر) بۆ سێ یاری به ئاماده‌نه‌بوونی له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنی یاریزانی یانه‌ی ئاڵا (ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر) بۆ یه‌ك یاری له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی كارته سووره‌كه‌ی واته دوو یاری و، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (150,000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنی خزمه‌تگوزاری تیپی لاوانی یانه‌ی ئاڵا (قانیع ره‌شید) تا كۆتایی هاتنی خولی نایابی لاوانی كوردستان و، غه‌رامه‌كردنی به بڕی (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• ئاگاداری یانه‌ی ئاڵا ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ته‌واوی غه‌رامه‌كانیان پێش یاری داهاتوویان له خولی نایابی لاوانی كوردستان، راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یاری داهاتوویان ئه‌نجام نادرێت.
2- ئاگاداری یانه‌ی كۆیه ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ژووری شایسته و خاوێن به ته‌واوی پێدویستییه‌كان بۆ تیپی میوان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان ئاماده بكه‌ن.
3- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان له سه‌رجه‌م تیپه جیاوازه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له كاتی یارییه‌كاندا پابه‌ندی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بن، له دابینكردن ئاماده‌كردنی یاریده‌ده‌ری پزیشك و هه‌ڵگرانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی پێكاو (نقاله) و تۆپ هێنه‌ره‌وه‌كان، كه به شێوه‌یه‌كی جوان و شارستانی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزای توند ده‌درێن.
4- له یاری نێوان نه‌ورۆز و دهۆك له خولی نایابی كوردستان، به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و تف كردن، له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك (ئاشتی مسته‌فا) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، كه نابێت له نێو یاریگه‌ی ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• پێویسته پێش ته‌واوبوونی سزاكه‌ی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه سزاكه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
5- خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 له رۆژی چوارشه‌ممه 27/11/2019 ده‌ست پێده‌كات.