پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپه‌كانی باسكه‌ی بۆ خوله‌كانی نایابی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یاریه‌كی دۆستانه تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی نه‌فت و ختوت به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی پڕ سكۆر تیپی باسكه‌ی یانه‌ی نه‌فت توانی به ئه‌نجامی 103 - 63 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌دا یانه‌ی زاخۆ میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كرد كه ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی خۆر ئاوایی ئاسیا ده‌كات و ئه‌و یارییه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی زاخۆ به ئه‌نجامی 91 - 79 سكۆر به كۆتاهات .