پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵی هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه 15 و 16 / 11 / 2019 هه‌شت یاری له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان ئه‌نجام درا .
یاریه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی به بردنه‌وه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( ئارارات ، سۆلاڤ ، كۆیه و ته‌ق ته‌ق ) به كۆتاهات و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه 16 مانگی 11 ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :
مه‌خمور × خه‌بات 3-0
ئارارات × ڕه‌واندز 3-0
ته‌ق ته‌ق × كۆیه 3-2
چۆمان × جیهان 0-3
به‌و ئه‌نجامانه‌ش یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به كۆتاهاتن و تیپی باله‌ی یانه‌كانی ته‌ق ته‌ق ، كۆیه و جیهان توانییان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كه .