ڤیدیۆ.. مێسی سەركردایەتی بەرشەلۆنەی كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە لە یانەی سێلتافیگۆ . 

لە یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپنۆ میوانداری یانەی سێلتافیگۆی كرد  .

لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 23مێسی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد ، بەڵام لەخولەكی 42 ئۆلازا گۆڵی بەرامبەری بۆ سێلتافیگۆ تۆماركردەوەو لەخولەكی زیادكراوی ئەم تایمەدا مێسی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی دووەم بۆ بلۆگرانا تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 48 جارێكی دیكە مێسی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و لە كۆتایشدا ولە خولەكی 85 سێرجیۆ بۆسكێتس گۆڵی چوارەمی بۆ یانەكەی زیادكرد .

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 25 خاڵ ولە پلەی یەكەمدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید .



PM:02:24:10/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌