پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/11/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- به مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و ناوبژیوانان، ته‌نیا یه‌ك كه‌س باجی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی پێده‌درێت، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری یاریگه.
2- هیچ سه‌رپه‌رشتیارێك یان هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان، بۆیان نییه بچنه نێو یاریگه‌كان و كاری سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باجی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی نه‌بێت.
3- نووسراوی یانه‌ی سۆلاڤ به ژماره 193 له رێكه‌وتی 3/11/2019، كه به هۆكاری گرفتی دارایی یانه‌كه‌یان داوا ده‌كه‌ن به‌شداری خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 نه‌كه‌ن په‌سند كرا، به‌ڵام به پێی رێنماییه‌كانی په‌ڕاوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان 2019/2020 له رێنمایی یانه‌كان بڕگه‌ی (18 ب) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: دابه‌زینی یانه‌ی سۆلاڤ بۆ ریزی یانه پله سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2020/2021.
دووه‌م: غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سۆلاڤ به بڕی (1,000,000) یه‌ك ملیۆن دینار.
4- دوای كشانه‌وه‌ی یانه‌ی سۆلاڤ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 ته‌نیا یه‌ك یانه بۆ ریزی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زێت.
5- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، پێویسته تا هه‌فته‌ی داهاتوو كاری به‌رێز (هۆگر عه‌بدوڵڵا) سكرتێری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی نییه.
6- له یاری نێوان هه‌ندرێن و زاخۆ له خولی نایابی كوردستان، به هۆی هه‌ڵه‌ی زه‌قی ناوبژیوانان بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست (ساسان عومه‌ر) بۆ دوو یاری، ئه‌مه‌یش به هۆی هه‌ژمار نه‌كردنی لێدانێكی سزای دروست بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن.
• راگرتنی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان (كه‌یوان حه‌مید) بۆ یه‌ك یاری، به هۆی هاوكاری نه‌كردنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له هه‌مان هه‌ڵه.
7- له یاری نێوان سیروانی نوێ و سیروانی شاره‌زوور له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی شكاندنی ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ی یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ له لایه‌ن هانده‌رانی په‌یوه‌نداری یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور، بڕیاردرا به:
• گواستنه‌وه‌ی یاری داهاتووی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور بۆ یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور به بڕی (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنی (زانیار عه‌بدولره‌حمان) له یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور تا كۆتایی هاتنی خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو رۆڵی سه‌ره‌كی له دروستبووی رووداوه‌كان هه‌بووه، بۆی نییه له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاماده‌بێت.
• یاری داهاتووی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور به‌رێوه ناچێت، تا بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان نه‌كرێت.
8- له خوله‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وەرزی 2019/2020، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه، یه‌ك یانه‌ی تر بۆ پله‌ی خوارتر داده‌به‌زێت، واته ئه‌گه‌ر ژماره‌ی یانه‌كانی هه‌ردوو خولی پله‌نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان هه‌ر چه‌ند بێت، یانه‌یه‌ك داده‌به‌زێت.