پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری گوڵستان و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی كاراتێی ئێران به‌ڕێوه چوو كه تێیداو تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی عێراق به 20 یاریزان به‌شداریان كردوو توانیان پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان دوو میدالیایی ئاڵتون و چوار زیوو یه‌ك برۆنز به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی دووه‌میان به‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌ست هێناو هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به حه‌وت میدالیایی ئاڵتون و شه‌ش زیوو شانزه برۆنز نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان برده‌وه ، هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌رباینجانیش بوو توانیان به یه‌ك ئاڵتون و یه‌ك برۆنز پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنن .