پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاگادار كردنی یانه‌كان له شێوازی به‌ڕێوه چوونی خول و چالاكییه‌كانی دا ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كات كه په‌رتوكی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019 - 2020 ته‌واوی ڕێنمایی و بڕگه‌كانی یه‌كێتیه‌كه له شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه بلاَو كراوه‌ته‌وه ، هه‌ربۆیه داوا له له ته‌واوی یانه‌كان و كارگێڕی و ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان ده‌كات كه به وردی ڕێنمایی و بڕگه‌كانی په‌رتوكه‌كه بخوێنه‌وه و له‌به‌ر چاو بگیرێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوبراو كار به سه‌رجه‌م بڕگه و ڕێنماییه‌كانی ئه‌و په‌ڕاوه ده‌كات .
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان :
ئاگادارییه‌كی گرینگ ..
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان داوا له سه‌رجه‌م یانه‌كان و كارگێرییەكان وستافی راهێنه‌ران و یاریزانان ده‌كات، به وردی رێنمایی و برگه و خاڵه‌كانی په‌ڕاوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌زری 2020/2019 بخوێننه‌وه، چونكه یه‌كێتییه‌كه‌مان كار به سه‌رجه‌م برگه و رێنماییه‌كانی ئه‌م په‌ڕاوه و بڕیار و راسپارده‌كانی هه‌فتانه‌ی خۆی ده‌كات و، ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه هه‌ر بڕیارێك بدات.