پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- راهێنه‌ری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان (هۆگر عه‌بدوڵڵا)، بۆی نییه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی بكات، تا بڕیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش به په‌سه‌ند وه‌رنه‌گرێت، چونكه ناوبراو به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یه.
2- یاریزانانی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن.
3- یاریزانانی ته‌مه‌ن رێگه‌پێدراو بۆ خوله‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن، به مه‌رجێك یانه‌كه‌ی خۆی تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی نه‌بێت و ناسنامەی باری شارستانی كەركووك بێت.
4- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه مه‌رج نییه یانه‌كان رۆژێك پێش یاری یاریگه‌ی سه‌ره‌كی بۆ مه‌شق و راهێنانی تیپی میوان دابین بكات، به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، به‌ڵام مه‌رجه یانه‌ی میواندار یاریگه‌ی دووه‌م یان شوێنێكی شایسته و گونجاو بۆ مه‌شق و راهێنانی تیپی میوان دابین بكات.