پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان ، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 15 ی 10 ی 2019 یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات .
له خوله‌كه هه‌ریه‌ك له تیپی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، ئافرۆدێت ، ئافره‌تانی هه‌ولێر ، سه‌نحاریب ، قه‌ڵا ، كه‌ركوك ) به‌شدارن و هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م یاریه‌كانی له شاری دهۆك به‌ڕێوه ده‌چن ، ئه‌مه‌و خشته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .