ستۆری - هه‌رێز جه‌مال
دوای ئەوەی توانی لە قۆناغی چوارەم و كۆتایی خولی پایسیكیلسواری یانەكانی عێراق لەسەر ئاستی تاک و تیپ پلەی یەکەم بەدەستبھێنێت، تیپی کچانی یانەکەمان نازناوی خولەکەی بردەوە.
تیپه‌كه له ساڵی 2007 وه دامه‌زراوه‌و له‌و ساڵه‌وه 10 جار له رێگه‌ی كچه كورده‌كانی و به لێهاتووی سیروان سامی راهێنه‌ری دیاری پایسیكیلسواری توانیان كۆنترۆڵی نازناوه‌كانی عێراق بكه‌ن .
یانه‌ی نه‌ورۆز كه ته‌نیا یانه‌ی شاری سلێمانیه چه‌ندین ساڵه گرنگی به‌م تیپه ده‌دات هه‌ر وای له یاریزانه‌كان كردووه هه‌میشه له پێشه‌نگی یانه‌كان و بن پشكی شێری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بۆ یارییه‌كه پێك ده‌هێنن .
تیپی پایسیكیلسواری كچانی نه‌ورۆز به‌هۆی پێشه‌نگیان چه‌ندین ساڵه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شدارن له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب و ئاسیا‌و خاوه‌نی چه‌ندین دهستكهوتیشن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
راهێنه‌ره‌ی یانه‌كه ده‌لێت ، یانه‌ی نه‌ورۆز تاقانه یانه‌ی شاره كه خاوه‌نی تیپی پایسیكیلسواری كچانه له شاری سلێمانی كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازییه‌كی زۆره، به‌ڵام گله‌ی له به‌رپرسانی خۆجێی شاره‌كه ده‌كات كه وه‌ك پێویست پاڵپشتی ئه‌م تیپه نه‌بوون له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جار خه‌مساردی لای ئه‌وو یاریزانه‌كانی دروست كردووه بۆیه ده‌ڵێت تیپه‌كه‌مان شایسته‌ی پاڵپشتی و هاوكاری هه‌میشه‌یه تاوه‌كو رۆژ به رۆژ ئاستبان به‌ره‌و پێشتر بڕوات .
پایسیكیلسواری نه‌ورۆز ساڵانه چه‌ندین یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوو لاو‌و سه‌رده‌خاته تیپی پێشكهوتوانهوه به رێگه‌یه‌كی زانستی و به ئاستێكی به‌رز كه ئه‌و یاریزانانه‌ش زوو به زوو له پاڵه‌وانێتییه‌كان جێگه ده‌ستی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن .
بریاریشه پایسیكیلسواری نه‌ورۆز بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ببێته نوێنه‌ری عێراق له پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئاسیا كه بریاره له وڵاتی تونس و هندستان به‌رێوه‌بچێت .