ته‌ندروستی -
پزیشكه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن خواردنی هه‌ندێ خوَراك و خوارنه‌وه به ناشتا واتا له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی، هه‌ندێك جار یه‌كسانی ترشه‌مه‌نی له‌ش تێك ده‌دات كه هۆكاره بۆ ئازاری گه‌ده "قرحه" ئه‌و خواردنانه‌ش بریتین له:
قاوه: به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كان به‌یانیان قاوه ده‌خۆنه‌وه به‌لاَم هه‌وڵبده هه‌رگیز به گه‌ده‌ی به‌تاڵ مه‌یخۆره‌وه چونكه ره‌نگه هۆڕمۆن تێك بدات و هۆكاری دودڵی و رارای بێت له‌بری هێوركردنه‌وه ئه‌گه‌ر به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێته‌وه.
چا: به‌هه‌مان شێوه چا ده‌بێته هۆی تێكدانی یه‌كسانی ترشی گه‌ده و هه‌ست به سوتانه‌وه و توشی ئازاری "قورحه" ی گه‌ده‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ خوارته‌وه.
خواردنی تون: هه‌وڵبده هه‌رگیز به ناشتا هیچ جۆره خواردنێكی تون نه‌خۆیت، چونكه ناوپۆشی گه‌ده وێران ده‌كات و ترشی زیاد ده‌كات و هۆكاره بۆ كرژبون.
خواردنه‌وه غازیه‌كان: ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ترشی گه‌ده به‌رێژه‌یه‌كی زۆر و ناوپۆشی گه‌ده ئازار ده‌دات و ده‌بێته هۆی كرژبون و هێڵنجدان.
سه‌رچاوه:
mamahawaa