پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی یۆڤانتۆس پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له یانه‌ی ئینته‌رمیلان وه‌رگرته‌وه پاش ئه‌وه‌ی یاری لوتكه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك لێ برده‌وه .
له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆسی كرد و یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی یۆڤی كۆتایهات .
دوو گۆڵه‌كه‌ی یۆڤانتۆس دیبالا وهیگواین تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئینته‌ریش لاوتارۆ مارتینێز تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 19 خاڵ و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و ئینته‌ریش به 18 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه .