پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 3 / 10 / 2019 دوا واده بوو بۆ گه‌یشتنی نوسراوی فه‌رمی یانه‌كان له به‌شداریان له خولی باله‌ی پالاَوتن بۆ دیاری كردنی تیپه‌كانی پله یه‌كی كوردستان و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا كه له‌و به‌رواره‌ی ئاماژه‌ی پێدراوه هه‌ر یانه‌یه‌ك نوسراو بگه‌یه‌یه‌نێته ده‌ست لقه‌كانی یه‌كێتیه‌كانی شاره‌كان ده‌توانێت له پالاَوتنی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه‌كانی خولی پله یه‌ك به‌شداری بكات .
له سنوری شاری سلێمانی هه‌ژده یانه نوسراوی فه‌رمیان ئاراسته‌ی لقی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان كردووه كه بریتین له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( چوار قوڕنه ، ده‌روازه ، په‌یام ، بازیان ، ده‌ربه‌ندیخان ، ڕزگاری ، چه‌م چه‌ماڵ ، خانه‌قین ، دووكان ، شێروانه ، قه‌لاَدزێ ، هاوكاری خورماتوو ، قه‌ره‌داخ ، كفری ، سیروانی شاره‌زوور ، شه‌هیدان ، پێنجوێن ، بابان ).
ئه‌مه‌و بڕیاره پاش دیاری كردنی ته‌واوی یانه‌كان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه ڕابگه‌یه‌نێت و كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی ئه‌نجام بدات .