ڤیدیۆ.. سوپه‌ر كلاسیكۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ریڤه‌رپله‌یت كۆتاییهات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ ریڤه‌رپلیت سوپه‌ر كلاسیكۆی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ كۆتایی پێهێنا پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ دوو گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ بۆكاجۆنیۆرزی‌ برده‌وه‌ . 

له‌ یاری‌ چونی‌ جامی‌ لیبه‌رتادۆرێس به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یانه‌ی‌ بۆكاجۆنێۆرز رووبه‌رووی‌ ریڤه‌ر پله‌یت بوه‌وه‌و یارییه‌كه‌ به‌ دو گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ریڤه‌ر كۆتاییهات . 

گۆڵه‌كانی‌ ریڤه‌ر پلیت ره‌فائیل بۆری‌ وئیگناسیۆ فێرنانز تۆماریان كرد .

یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 22ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .



PM:03:32:02/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 2187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌