پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی خولی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان بۆ دیاری كردنی یانه‌كانی خولی پله یه‌ك ، یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ئاگاداری ئه‌و یانانه ده‌كات كه تا ئێستا نوسراوی فه‌رمییان بۆ به‌شداری له خوله‌كه نه‌ناردووه دوا كات بۆ گه‌یشتنی نوسراوی یانه‌كان ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 3 / 10 / 2019 ده‌بێت .
ئه‌مه‌و یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه له سنوری شاری سلێمانی و تا ئێستا 13 یانه نوسراویان ئاراسته‌ی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان كردووه كه ڕه‌زامه‌ندن له به‌شداربونیان له خوله‌كه‌دا .