پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێنجوێن ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پالاَوتنی گه‌یشتن به ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كات و ده‌یه‌وێت تیپێكی به‌هێز بێت له یاریه‌كانی پالاَوتنه‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر محه‌مه‌د كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێنجوێن له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تییپه‌كه‌مان بۆ ماوه‌ه‌یه‌كی كه‌مه مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كات و چه‌ندین یاریزانی به ئه‌زموون و نوێمان هه‌یه و ده‌توانین ڕكابه‌ر بین له پالاَوتنه‌كه‌دا و ده‌مانه‌وێت تیپێكی گه‌یشتوو بین به ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان .
عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا به پالاَوتنی یانه‌كان بۆ دیاری كردنی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خولی پله یه‌ك ئه‌نجام بدات ، بڕیاره له مانگی ئاینده‌دا ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان بڕیار له واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه بدات كه یانه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه .