پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی وبه دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ڤیاریاڵی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه میوانداری ڤیاریاڵی كرد و یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه گریزمان و ئارسه‌ر میلۆ تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی ڤیاریاڵیش كازۆرلا تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 10 خاڵ وبه كاتی له پله‌ی چواره‌مدایه‌و یانه‌ی ڤیاریاڵیش هه‌شت خاڵی هه‌یه‌و به‌كاتی له پله‌ی هه‌شته‌مدایه .