پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا یاری بۆ گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین و له یاریه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یتی سلێمانی و قوه جه‌ویه به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 / 9 / 2019 و له شاری حله به‌ڕێوه چوو و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی قوه جه‌ویه به ئه‌نجامی 7-3 گۆڵ توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی ئافرۆده‌یت ماڵ ئاواییان له خوله‌كه كرد .
هه‌رچی بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 20 / 9 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین ئه‌نجام بدرێن و تێداو تیپه‌كانی فوتساڵی كچانی نه‌وتی باكور و میسان به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك قوه‌ی جه‌ویه و بیلادی-یش ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه بۆ بڕینی بلیتی گه‌یشتن به یاری كۆتایی خوله‌كه .