ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه خواردنه‌وه‌ی چا سوود به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت به‌جۆرێك ڕێگری ده‌كات له داڕمانی خانه‌كانی مێشك به‌هۆی چونه ته‌مه‌نه‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 30 كه‌س به‌ژداریان كرد كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵ بووه و چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاستی زانیاری له‌سه‌ریان ئه‌نجامدرا و وێنه‌ی تیشكی بۆ مێشكیان گیرا، ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 كوپ چا ده‌خۆنه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ئه‌وه توانای مێشكیان زۆر باشتره له كه‌سێك كه چا ناخواته‌وه.
دكتۆر فیگ لی سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌ڵگه له‌سه‌ر سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك به‌جۆرێك چا توانای پاراستنی خانه‌كانی مێشكی هه‌یه له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ندا"