پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق له شاری حله ده‌ستی پێكرد ، تیپه به‌شدار بووه‌كانی خوله‌كه‌ش له نۆ تیپ پێك هاتوون و به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش كراون ، كه مه‌به‌ست له‌م خوله ده‌ست نیشان كردنی پێكهاته‌ی فوتساڵی كچانی عێراقه ( یاریزان ، ستافی ڕاهێنه‌ر ) بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی كه له داهاتوودا تێیدا به‌شدار ده‌بن .
ئه‌نجه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون :
* گروپی یه‌كه‌م :
ئافرۆده‌یت × گازی باكور 0 - 9
سیروانی شاره‌زوور × به‌له‌دی 2 - 7
چاوه‌ڕوان - قوه‌ی جه‌ویه
* گروپی دووه‌م :
بیلادی × نه‌فت میسان 6 - 0
شاره‌بان × حدود 2-1