پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حه‌وت یانه‌ی عێراق و كوردستان كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 1 / 10 / 2019 ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك چه‌ندین بڕیاری دیكه‌ش دران .
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی كه ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌و نوێنه‌ری یانه‌كه بوو له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه له واده‌ی خۆی یاریه‌كانی خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( شوڕِته ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، جه‌یش ، حه‌بانییه ، به‌له‌د و ده‌غاره ) ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان بڕیار درا كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی یه‌ك كۆمه‌ڵه هه‌ر حه‌وت تیمی به‌شدار به سێ قۆناغی جیاواز به یه‌ك بگه‌ن كه قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی له شاری سلێمانی ده‌بێت و قۆناغی دووه‌م له شاری هه‌ولێر و قۆناغی سێهه‌م له شاری به‌غداد ده‌بێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پاش ئه‌و قۆناغه چوار یانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین خاڵ ده‌بنه ئه‌و تیمانه‌ی كه به‌شداری له یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ده‌كه‌ن به‌لاَم تا ئێستا نازانرێت كه یاریه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕین به چه‌ند قۆناغ ده‌بێت .
دواجار دكتۆر سه‌لاَح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ر داوایی یانه‌كان یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌شداری له یاریه‌كان ناكات به‌لاَم ده‌بێت هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریزانی ته‌مه‌ن 2001 به‌ره‌و سه‌ری هه‌بێت له نێو یاریگه و یاری پێبكرێت .