تهندروستی -
پوكانهوهی ئێسك بریتییە لەو نەخۆشیەی کە تیایدا ئێسکەکان لاواز دەبن و مەترسی شکانی ئێسک زیاد دەکات کە بەسەرەکیترین ھۆکاری شکاوی دادەنرێت لە بەتەمەنەکاندا و لە خانماندا، دکتۆر پشکۆ علی محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چارهسهری ئهم حاڵهتهی لهم بابهتهدا باسكردوه.
لهم حاڵهتهدا بەزۆری شکانی ئێسکی بڕبڕەی پشت و ئێسکی باسک و مەچەک ھەروەھا ئێسکی تۆپەی سمت و ئێسکی سێ بەندە(حەوز) ڕوو دەدات، ئازاری درێژ خایەن و کەم جوڵەیی نیشانەن بۆ ئەم نەخۆشییە کە ڕەنگە لەدوای شکانی ئێسک بەردەوام بێت.
پوکانەوەی ئێسک لەوانەیە بەھۆی کەمبوونەوەی بارستەی ئێسک و ھەروەھا کەمبوونەوەی خانەی ئێسک ڕووبدات. پوکانەوەی ئێسک دوای نەمانی سوڕی مانگانە لە خانماندا زیاترە بەھۆی کەمی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجین،کۆمەڵێ نەخۆشی و چارەسەر دەبنە ھۆی پوکانەوەی ئێسک وەک خواردنەوەی کحولی و کەم خۆراکی،زۆری ھۆڕمۆنی غودە،نەخۆشی گورچیلە،ھەروەھا لابردنی ھێلکەدانەکان،کۆمەڵێ دەرمان دەبنە ھۆی نەخۆشییەکە لەوانە دەرمانی دژە گەشکە،چارەسەری کیمیایی،ھەندێ چارەسەری گەدە و دەرمانی ستیرۆیدەکان.
جگەرە کێشان و کەم وەرزشی ھۆکارێکن بۆ نەخۆشییەکە،دیاریکردنی نەخۆشییەکە بەھۆی تیشکی Dexaسکان دەکرێت لەگەڵ کەم بوونی ڕێژەی ڤیتامینەکان و کانزاکان(بەتایبەت vit D3 و کالسیۆم) بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن .
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە بەشێوەیەکی گشتی بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی ھۆکارەکان وەک:
١-خواردنی گونجاوو پڕ ڤیتامینەکان ھەر لە منداڵییەوە و کەم کردنەوەی ئەو دەرمانانەی دەبنە ھۆی نەخۆشییەکە،وەرزشکردن و نەکێشانی جگەرە و نەخواردنەوەی ماددە کحولییەکان.
٢-بەکارھێنانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکە.
٣-چارەسەر کردن و نەشتەرگەری بۆ شکاوییەکان.