مه‌راسیمی پێشوازی له یاریزانانی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، شاندی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو باره‌گه‌ی یانه پێشوازی كران .
كاتژمێر 11:00 ی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 14 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌شی سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه پێشوازی كرا له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزانانی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه توانیان له دوا جه‌وله‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و بۆ یه‌كه‌م جار له یانه‌كه‌دا و بۆ مێژوو ببنه پاڵه‌وانی كوردستان .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و پاش پێشوازی له شانده‌كه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی پشوویه‌كی كورت به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كدا خۆش حاڵی خۆی پیشان دا كه تیپه‌كه‌یان دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز توانیان بۆ یه‌كه‌م جار نازناوێكی مێژووی بۆ یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له ته‌واوی ستافی تیپه‌كه و یاریزانان كرد كه ماندوو نه‌ناسانه هه‌وڵه‌كانیان بۆ بوون به پاڵه‌وان به یه‌ك ده‌ست كاریان بۆ ئه‌وه كرد كه ناوی یانه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه نێو كێبڕكێكان و خۆش به‌ختانه‌ش نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپات كرنه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وان داهاتوویه‌كی پرشنگداریان هه‌یه‌و خزمه‌ت به وه‌رزش له یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی ده‌كه‌ن .
دواتر به‌ڕێز شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له تیپه‌كه كردوو هیوایی بۆ خواستن كه ئه‌وان له كۆششه‌كانیان نه‌وه‌ستن و به‌رده‌وام له هه‌وڵ دابن بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستیان و ئه‌و نازناوه‌ی بۆ یانه‌كه‌ش به گرنگ زانی كه وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی له به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامان پاڵپشتی له تیپه‌كه‌یان كردوون و هه‌روه‌ك هه‌وڵ و ماندووبوونی ویسام محه‌مه‌دی به گرنگ وه‌سف كرد بۆ پاڵپشتی له تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه .
له كۆتایش هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا عه‌تا ساڵح وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه و سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ر سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد كه پاڵپشتیی ئه‌وان بۆ ستافی مه‌شقی و یاریزانان پاڵنه‌ر بووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه و هیوایی سه‌ركه‌وتنیان بۆ یانه‌كه‌یان خواست .