پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی سێ یاری پێنجه‌م ڕۆژ و دوا ڕۆژی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام درا و تێیداو دوایی بردنه‌وه‌ی كچه تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له كچانی ئافرۆده‌یت توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی دووه‌میش بۆ كچانی ئافرۆده‌یت بوو .
له‌و یاریه‌دا كچانی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌نجامی 62 - 28 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك به‌و ئه‌نجامه‌ش جامی یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر كرد و جامی دووه‌میش بۆ كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت بوو .
له دووه‌م یاری دا كچانی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 53 سكۆر به‌رامبه‌ر به 32 سكۆر له كچانی ژیمایان برده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی سێهه‌م بۆ كچانی ده‌ربه‌ندیخان بوو .
ئه‌مه‌و دوا یاری ئه‌نجام نه‌درا پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی به‌غداد پاشه كشه‌ی كرد.