لەكۆی بیست تیپ برایەتی شەشەم بوو



زاگرۆس نانەكەلی ...ئەگادیر...مەغریب

دوای چوار رۆژ كێ بڕكی پەڕینەوە بۆ یارییەكانی كۆتایی یانە پاڵەنەكانی عەرەب بۆ تۆپی سەرمێز كە ئێستا لە ئەگادیری وڵاتی مەغریب بەرێوەدەچێت یانەی برایەتی زنجیرە یارییە یەك لە دوای یەكی ئەنجامدا و گەیشتە قۆناغی هەشت ،ئەم ئەنجامەش لەلایەن دەزگاكانی مەغریب و عێراق وكوردستان بە گرنگی هەژماركرا.

جێگای ئاماژەپێكردنە لە قۆناغی هەشت لەگەڵ یانەی بەحرێنی بەحرێن دۆڕا،پاشان بۆ كێبڕكێ لەسەر پلەكانی پێنج تا هەشتەم رووبەڕووی یانەی سینگڵی فەڵەستین بوەوە ویارییەكەی لێ بردەوە،ئەمجارەیان بۆ دەست نیشانكردنی پلەی پێنجەم وشەشەم رووبەڕووی یانەی ساری بەحرێنی بوەوە ویارییە برایەتی بە ئەنجامی (3-1) دۆڕا و بەم شێوەیە لە كۆی بیست تیپی یانەی برایەتی شەشەم بوو.


PM:07:55:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌