دیمه‌نێك له یاریه‌كانی خوله‌كه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 7 / 9 / 2019 به ئه‌نجام دانی سێ یاری سێهه‌مین ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه ئه‌نجام دران .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌دا كچانی یانه‌كانی بابان و هه‌ڵه‌بجه و ئافرۆده‌یت توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك ئه‌نجامی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون .
بابان × ژیما 49 - 19
ده‌ربه‌ندیخان × هه‌ڵه‌بجه 19 - 67
مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی به‌غداد - ئافرۆده‌یت 56 - 58