هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا و له یه‌كه‌م یاری خۆی دا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوێت بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق توانی ئاستێكی به‌رز پیشان بدات و به ئه‌نجامی 3-0 گێم یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 8 / 9 / 2019 هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له دووه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ده‌بێته‌وه .