پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك پاڵه‌وانێتی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 / 9 / 2019 و به‌به‌شداری 16 یانه‌ی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له كاتژمێر 2 تا 6 ی ئێواران ئه‌نجام بدرێت و له كۆتایش پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیه‌كه جامی یه‌كه‌می پێدهبهخشێرێت .