پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق چالاكییه‌كانی خۆی درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی 18 تا 21 / 9 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان و له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره له به‌رواری 18 ی مانگی 9 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه بچێت و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی ڕێنامییه‌كانی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .
دواجار زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه سالاَنه یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات و كوڕان و كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش تێیدا به‌شدار ده‌بن و له سالاَنی ڕابردووش‌دا زیاتر له 14 نازناوی ئاستی پێشكه‌وتوانی كچانمان به‌ده‌ست هێناوه.