پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان قۆناغی دووه‌م و كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانیش له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان خشته‌ی یاریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاند.
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 / 9 / 2019 و له شاری دهۆك یه‌كه‌م یاری قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان به یاری نێوان یانه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا و كاتژمێر 4:30 خوله‌ك یاری نێوان یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و كۆیه به‌ڕێوه ده‌چێت و دوا یاری یه‌كه‌م ڕۆژیش له نێوان كچانی یانه‌كانی سه‌نحاریب و ئه‌كاد ده‌بێت .