پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی یۆڤانتۆس له یارییه‌كی پڕگۆڵدا یاری لوتكه‌ی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له ناپۆلی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیتاڵی یۆڤانتۆس له‌سه‌ر یاریگای ئالیانز ستادیۆم میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد و یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له سودی یۆڤی كۆتاییهات .
سه‌ره‌تا یانه‌ی یۆڤانتۆس به سێ گۆڵی هه‌ریه‌كه له دانیلۆ وهیگواین ورۆناڵدۆ پێشكه‌وت ، به‌ڵام یانه‌ی ناپۆلی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌شی یارییه‌كه و توانیان له تایمی دووه‌مدا سێ گۆڵ له رێگه‌ی مانۆلاس ولۆزانۆو دی لۆرینزۆوه تۆمار بكه‌ن وئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسانكرده‌وه .
له‌خوله‌كی 92 كۆلیبالی به هه‌ڵه گۆڵی چواره‌می له خۆیان تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه له سودی خانمه پیره‌كه كۆتاییهات .