پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گه‌رایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له ریاڵ بیتسی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه میوانداری یانه‌ی ریاڵ بیتسی كرد و یارییه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له سودی بلۆگرانا كۆتاییهات.
پێنج گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوانیان گریزمان و كارلیس پیرێز و ئه‌لبا وڤیداڵ تۆماریان كرد ، دوو گۆڵه‌كه‌ی بیتسیش نه‌بیل فه‌قیر و مۆرۆن تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه به‌رشه‌لۆنه یه‌كه‌م سێ خاڵی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا .