سەردێری هەواڵ

ڤیدیۆ.. چێڵسی‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی‌ تۆماركرد



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی‌ له‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ تۆماركرد پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ زه‌حه‌مه‌ت و به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ربه‌ دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی‌ نۆرویج سیتی‌ برده‌وه‌ .

 له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ سێیه‌می‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را یانه‌ی‌ چێڵسی‌ بووه‌ میوانی‌ نۆرویج سیتی‌ و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی‌ یارییه‌كه‌ وله‌ خوله‌كی‌ سێ تامی‌ ئه‌براهام گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ چێڵسی‌ تۆماركرد ودوای‌ سێ خوله‌ك كانتۆیل گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ بۆ نۆرویج سیتی‌ تۆماركرده‌وه‌ .

دواترو له‌خوله‌كی‌ 17 ماسۆن مۆنت گۆڵی‌ دووه‌می‌ چێڵسی‌ تۆماركرد ، به‌ڵام جارێكی‌ تر له‌ خوه‌كی‌ 30 تیمۆ بوكی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆخاوه‌ن یاریگا  یه‌كسانكرده‌وه‌ ، له‌ تایمی‌ دووه‌مدا وله‌خوله‌كی‌ 68 تامی‌ ئه‌براهام گۆڵی‌ سێیه‌می‌ بۆ چێڵسی‌ تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ چێڵسی‌ كۆتاییهات  ویه‌كه‌م سێ خاڵیان به‌ده‌ستهێنا .



PM:03:20:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌