پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ كچانی ته‌مه‌ن 8 ، 10 و 12 ساڵ له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌كانی شاری جوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌بات ، بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی شه‌ممه 25 / 8 / 2019 و له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ئه‌نجام بدرێت پاڵه‌وانانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش خه‌لاَتی تایبه‌ت ده‌كرێن .