كوردستان به‌مۆ جه‌مالی كچه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووه‌می پاڵه‌وانێتی خۆر ئاوایی ئاسیا بوو
پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و له یاری 100 م به‌ربه‌ست كچان ، كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كوردستان به‌مۆ جه‌مال توانی له دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز پله‌ی دووه‌م و میدالیایی زیوو به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و پاش به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئاستی كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن بوو كه توانی له یاریه‌كه‌ی دا و به كاره‌بایی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كوردستان به كاتی 15,47 ژماره‌یه‌كی نوێی بۆ خۆی تۆمار كرد كه پێشتریش به هه‌مان شێوه به ناوی خۆی بوو به كاتی 15,77 .
دواجار زه‌رده‌شت پیرۆزبایی له یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه كرد بۆ ئه‌و ئه‌نجامه مێژووییه .