پێشمه‌رگه سپۆرت -
به یاریه‌كی به‌هێز كۆتایی هات به خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق و كچانی یانه‌ی قه‌ره‌قوشی موسڵ پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 6 / 8 / 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێوان كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی و قه‌ره‌قوش به‌ڕِێوه چوو ، له‌و یاریه‌دا كچانی هه‌ردوو تیم بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتن و تا كۆتایی له كێبڕكێكی ئه‌و ئه‌نجامه بوون كه سه‌رئه‌نجام كچانی قه‌ره‌قوش توانیان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به 3-1 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا هێنا.
ئه‌مه‌و پێش ئه‌نجام دانی یاری كۆتایی خوله‌كه یاری پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی له نێوان كچانی كۆیه و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه چوو كه تێیدا كچانی كۆیه توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه به 3-0 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و پله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر كرد.
دوایی كۆتاهاتنی ئه‌و یاریانه‌ش خه‌لاَتی تیپه‌كانی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م كرا و خه‌لاَتی تیپی نمونه‌یی خوله‌كه‌ش بۆ كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو.
جێگه‌ی باسه له خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق دا یانزه یانه به‌شداری كرد كه دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ كران و یاریه‌كانی ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی خایاند كه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سلێمانی به‌ڕێوه چوو .