لۆگۆی یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پله نایابی كوڕانی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی یانه‌كان كردووه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و تا ئێستا ده یانه بڕیاریان له به‌شداری كردن له یاریه‌كانی خوله‌كه داوه كه بریتین له تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی
( دهۆك ، زاخۆ ، نه‌فت ، كاره‌با ، شوڕته ، غاز شیمال ، حله ، ته‌زامن ، نه‌فت جنوب و مینا ) هه‌روه‌ك بڕیاره یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق پاش كۆتاهاتنی ئاماده‌كارییه‌كان واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نێت .
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی كه‌رخ و قوه جه‌ویه‌ی به‌سره به‌شداری له یاریه‌كانی خوله‌كه بكات و نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق بكه‌ن بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دا .